کوردستانی
سلێمانی چاوەڕوانی بە ھەرێمکردنە و واژۆی 150 ھەزار کەس گەیەندرایە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسانی 2021 دوا قۆناغی واژۆکانی بە هەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین درایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە بەغدا کە لە 150 هەزار واژۆ پێکهاتبوو.

بەیار عومەر عەبدوڵڵا، ئەندامی دەستەی بە هەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کارەکانی پرۆژەی بە هەرێمکردنی شاری سلێمانی بە سێ قۆناغ ئەنجام درا، قۆناغی یەکەم بانگەشە بوو لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، هەروەها قۆناغی دووەم کۆکردنەوەی واژۆ بوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "قۆناغی سێیەم بریتیبوو لە تەسلیمکردنی واژۆکان بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە بەغدا کە ئەمڕۆ ئەو کارەمان ئەنجامدا، لەئێستادا چاوەڕێی وەڵامی کۆمسیۆنین، بۆئەوەی بزانین پرسەکە دەخەنە راپرسی گشتییەوە یاخود نا".
باسی لەوەشکرد "دەستەی بە هەرێمکردنی سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە تەنها چەند ئەندامێک و یەک پارێزەر ماوە، بۆئەوەی ئەگەر پرسەکە نەخرایە راپرسی گشتییەوە تانەی لێبەین".
س.س