ستایڵی نوێ

سفرەی بەربانگت بە ئامادەکردنی مەقلوبە بڕازێنەرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سفرەی بەربانگت بە ئامادەکردنی مەقلوبە بڕازێنەرەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بە دروستکردی مەقلوبە سفرەی بەربانگت بۆ ئازیزانت بڕازێنەرەوە و بەتامی ئەو خواردنە بە چێژە بکەن، لە مەودا میدیاوە شێوازی ئامادەکردنەکەی فێربە.

پێداویستییەکان

نیو کیلۆ گۆشتی سوور، 1باینجانی گەورە، 1کولەکەی گەورە، 4 پەتاتەی مامناوەند، 2 تەماتەی مامناوەند، 2 پیازی گەورە، 3کوپ برنج، 2 کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە، 3بیبەر، خوێ و زەیت و بەهاراتی رەش بەپێی ویستی خۆت.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا گۆشتەکە جوان دەکوڵێنین،دواتر باینجان و کولەکە و پەتاتە و پیاز و تەماتە و بیبەرەکە قاش دەکەین و لە سەر سینیەک بە جیا دایدەنێین، پاشان ئەو خواردنانە سور دەکەینەوە کە باسمان کرد بەڵام دەبێت ئاگامان لێبێت رۆنەکە زۆر بەکارنەهێنێن و لە دوای ئەوەی سورمان کردەوە لەسەر سینیەک بە جیا دایدەنێین، هەروەها برنجەکەش بە سوری ئامادە دەکەین، دواتر مەنجەڵێک دەهێنێن لە یەکەم ریز گۆشتەکە دادەنێین ئینجا برنجی لێ دادەنێین دواتر ئەو خواردنانەی کە سورمان کردوەتەوە چین بە چین لەگەڵ برنجەکەیا دایدەنێین دواتر کە تەواو بووین لە ریزی کۆتایدا چەند قاشێک لە تەماتە دادەنێین، بەڵام نابێت تەماتەکە سور بکرێتەوە، لە کۆتایدا دەیخەینە سەر ئاگرێکی هێواش بۆ ماوەی 15 تا 20 خولەک دایدەنێین و پاشان پێشکەشی دەکەین.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش