تەندروستی

توێژەران زیانێکی شەربەتی پرتەقاڵ ئاشکرادەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


توێژەران زیانێکی شەربەتی پرتەقاڵ ئاشکرادەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

توێژەران هۆشدارییان داوە لە زۆر خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ، چونکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و هۆکارێک دەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە کوشندەکان، وایان بە باش زانییوە کە پرتەقاڵ بە سروشتی بخورێت نەک بکرێت بە شەربەت.

توێژەران بۆیان دەرکەوت کە خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ رەنگە "مەترسی شێرپەنجەی پێست زیاتر بکات"، چونکە میوەی ترش مادەیەکی تێدایە بە ناوی (سۆرەلین)، ئەمەش وا دەکات پێست هەستیار بێت بەرانبەر بە تیشکی سەروو بنەوشەیی کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە. 

رۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی رایگەیاندووە، رەنگە ئامۆژگاری ئەو کەسانە بکرێت کە مێژوویان لە شێرپەنجەی پێست هەیە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خۆیان لە خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ بە دووربگرن.

هاریت دالود، یەکێکە لە توێژەرانی بوارەکە ئاماژەی بەوەکردووە "میوە ترشەکان هۆکاری سەرەکین بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست، شەربەتی پرتەقاڵیشی وەک نمونەیەکی دیارە کە هۆکارە بۆ شێرپەنجەی پێست".

س.س

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێشە ناوخۆییەکانی میانمار، بێکۆتایین

لەلایەن د.نازەنین عوسمان



News

ئەفغانستان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا

لەلایەن فەرید ئەسەسەرد