ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی زنودوست

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی زنودوست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شیرینی خواستێکی زۆری لەسەرە بە تایبەت لە مانگی رەمەزان، زنودوست یەکێکە لە شیرینە بە تامەکان و دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە بەم شێوازە ئامادەی بکەیت.

کەرەستەکان:

- 2 پەرداخ شیری گیراوە.

- 3 کەوچکی چێشت نیشاستە.

- 3 کەوچکی چێشت شەکر.

- پاکەتێک خامە.

- ڤانێلا یان گوڵاو بەپێی ئارەزوو.

- نانی پاقلاوە.

- گوێز یان فستق.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی.

- شیر و شەکر و نیشاستەکە بخە مەنجەڵێکەوە و ئاوی تێبکە و بیخە سەر ئاگر تا خەست دەبێتەوە و دواتر لێی گەڕێ تاوەکو سارد دەبێتەوە پاشان خامەکە و ڤانێلا یان گوڵاوەکەی تێبکە و دووبارە بیکەرەوە سەر ئاگر تا بەیەکەوە خەستتر دەبێتەوە و قوڵپێک دەدات دواتر دایبنێ تا دووبارە سارد دەبێتەوە، ئەمە بۆ محەلەبیەکەی ناویەتی.

- نانی پاقلاوە بەشێوازی پیتی T ی ئینگلیزی دابنێ و نانێکی تری درێژی بکە بە سەردا و دواتر محەلەبیەکەی تێبکە و لولی بکە، پاشان لەناو رۆندا سووری بکەرەوە، یان هەمووی بکە ناو فڕن و دواتر شیرینیەکە دەبێت بە گەرمی شیلەکە کە سارد بوەوە بیکەین بە سەریدا، دواتر دەتوانیت گوێز یان فستقەکە وردبکەیت و بیکەی بە سەریدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن