ستایڵی نوێ

زەڵاتەی مەعکەرۆنی ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەڵاتەی مەعکەرۆنی ئامادە بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

زەڵاتە یەکێکە لەو خواردنانەی ئێوارانی رەمەزان خواستێکی زۆری لەسەرە و زۆر کەس بەشێوازی جیاواز ئامادەی دەکات و جیاوازتر لەهەموویان زەڵاتەی مەعکەرۆنیە کە تامێکی خۆشی هەیە و ئامادەکردنەکە، دروستکردنەکەی بەم شێوازەیە:

پێداویستییەکان

- مەعکەرۆنی

- بەزالیا.

-خەیار.

-تەماتە.

- بیبەری شیرین.

- کەرەوز.

- کەچەب و زەیتی زەیتون و خوێ.

تێبینی، سەرجەم پێداویستییەکان بەپێی ژمارەی ئەو کەسانەی بۆیانی ئامادە دەکەیت گۆڕانی بەسەردا دێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی:

لە پێش هەموویان پێویستە مەعکەرۆنییەکە بکوڵێندرێت، دواتر خەیار و تەماتە و بیبەرەکە ورد بکە و تێکەڵاویبکە پاشان کەرەوز و مەعکەرۆنیەکەی تێبکە، دوای ئەوانە دەتوانیت کەچەب و کەمێک زەیتی زەیتونی و خوێکەی تێبکەیت، دواتر تێکی بدە و بەزالیاکەی تێبکە، بەم شێوەیە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

س.س

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێشە ناوخۆییەکانی میانمار، بێکۆتایین

لەلایەن د.نازەنین عوسمان



News

ئەفغانستان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا

لەلایەن فەرید ئەسەسەرد