کوردستانی
بڕیاری لەسێدارەدانی هاوسەرەکەی سێوان قادر پەسندکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پارێزەرێکی سێوان قادر ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری لە سێدارەدانی (دیار مەجید) هاوسەری سێوان قادری پەسندکرد، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سێدارەدانی هاوسەری سێوان قادر پەسندبکات ئەوا لە سێدارە دەدرێت.
بنار عادل، پارێزەری دۆسییەی سوتانی سێوان قادر و منداڵەکانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسانی 2021 دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری لە سێدارەدانی (دیار مەجید) هاوسەری سێوان قادری پەسندکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای پەسندکردنی بڕیاری لە سێدارەدانەکە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە دۆسیەکە دەچێتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەگەر سەرۆکایەتی هەرێم پەسندیکرد ئەو بڕیاری لە سێدارەدانەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەریش پەسندنەکرا ئەو بە حوکمی زیندانیکردن سزاکەی جێبەجێدەکرێت".
باسی لەوەشکرد "لەکاتی دروستبوونی پەرلەمانی کوردستانەوە لە ساڵی 1992 چەند حاڵەتێکی لە سێدارەدان چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەم دۆسیەش تاوانێکی گەورەیە بەرانبەر بە ژنێک و سێ منداڵ کراوە، بۆیە وەک پارێزەرانی سێوان قادر داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە".
لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018 لە رووداوێكی گوماناویدا لە قەزای چەمچەماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵەكەی لە ناو ماڵی خۆیان سوتان، دوای ئەوەی دەستبەجێ سێ منداڵەكەی گیانیان لە دەستدا، دوای هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانە خۆشی گیانی لە دەستدا.
س.س