کوردستانی
بە رووداوی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلێک ملی لە جەستەی جیابووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی نیسانی 2021، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە نێوان باسرمە هەریر، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان ملی لە جەستەی جیا دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە "بەداخەوە لەکاتژمێر 6 و 30 خولەکی ئیوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای باسرمە بۆ هەریر قەندیل رووداوێکی پێکدادان روویدا لەنێوان بارهەڵگرێک وسالۆنێکی تایبەت".
ئاشکراشیکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە سەری
لەجەستەی جیابووەوە".