کوردستانی

مووچەی مانگی نیسان بەم رێژە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی مانگی نیسان بەم رێژە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی لابردنی لێبڕینی مووچەن، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەوبارەیەوە نەداوە، هەروەها بڕیارە مووچەی مانگی نیسانیش بەهەمان رێژەی لێبڕینی مانگەکانی دیکە دابەش بکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "25ی نیسانی 2021 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت". 

لەبارەی رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ ئەم مانگە ئەو سەرچاوەیە وتی "رێژەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگی چوار لە 21% دەبێت بەهەمان شێوەی مانگەکانی رابردوو".

هەرچەند پرۆژە یاسای بودجەی 2021 ی عیراق پەسندکراوە و پشکی هەرێمی کوردستانیش جێگیرکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕیارێکی لەبارەی لابردنی لێبڕینی مووچە نەداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan