جیهانی
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك: بكوژه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی كوژراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی پشت به‌ستوو به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی بیانی هه‌واڵی كوژرانی بكوژه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه له‌زاری فابیۆ جۆزێف كارلۆ كاریسیۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی گاسپانیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه مایكڵ دی ئاندریا ناسراو به ئایه‌توڵڵا مایك، له‌ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دا بووه كه دوێنێ دووشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی تالیبانه‌وه له ئه‌فغانستان خرایه خواره‌وه.
مایكڵ دی ئاندریا ناسراو به ئایه‌توڵڵا مایك ئه‌فسه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكی، به پلان داڕێژه‌ر و بكوژی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێت.
تا ئێستا ئه‌مریكا به‌فه‌رمی كوژرانی مایكڵ دی ئاندریای پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
دوێنی دووشەممە بزووتنەوەی تاڵیبان رایگه‌یاند " فڕۆكەیەكی ئەمەریكییان لە ویلاتی گەزنی ئەفغانستان خستوەتە خوارەوەو دواتر وێنەی ئەو فڕۆكەیەی بڵاوكردوەتەوە كە هەموو سەرنشینەكانیشی كوژراون، ئایەتوڵا مایك بە شازادەی تاریكی بەناوبانگە و وه‌ك ده‌وترێت پلان داڕێژەریی كوشتنەكەی قاسمی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بووە و له‌نێو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دابووه .

بیروڕا