کوردستانی

"زیادبوونی رێژه‌ی تاوان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"زیادبوونی رێژه‌ی تاوان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات"
مه‌ودا میدیا-

كۆمه‌ڵناسێك ده‌ڵێت زیادبوونی رێژه‌ی تاوان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات، باس له‌وه‌ش ده‌كات بیستنی ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه‌ی كوشتن و خۆكوشتن و تاوانه‌كانی تر خه‌ڵكی تووشی خه‌مۆكی كردووه‌. 

له‌تیف حوسێن، كۆمه‌ڵناس به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "هۆكارێكی زۆربوونی تاوانه‌كان و رووداوه‌ جیاجیاكان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تووشی گۆڕانكاری هاتووه‌، ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش بوونه‌ته‌ هۆی پچڕانی به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، مرۆڤی ئێستاش مرۆڤێكه‌ زیاتر ئالووده‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه‌".
 
له‌تیف حوسێن وتی "قه‌یرانی دارایی چه‌ند ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی وایكردووه‌ به‌داخه‌وه‌ رێژه‌ی تاوانه‌كان یان رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌كان زۆرببن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسۆیه‌ك به‌دی ناكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌". 
Qaiwan
Qaiwan