کوردستانی

تەقە لە پۆلیسێکی هاتووچۆ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقە لە پۆلیسێکی هاتووچۆ دەکرێت
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ دووچەکدار تەقەیان لە پۆلیسێکی هاتووچۆ کردووە ئاماژەی بەوەشکردووە هەردوو چەکدارەکە دەستگیرکراون و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ ئێوارە لەلایەن دوو چەکدار تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ کرا، کە ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (BMW)، جام ڕەش، تابلۆ اجنبی لەسەرشۆستە وەستاندبوو دواتر دەبێتە دەمەقاڵی لە نێوان دوو چەکدار و پۆلیسی هاتووچۆ لە ئاکامدا تەقە لە پۆلیسی هاتووچۆکە دەکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەجێ بە فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید - دلێر نجات یاسین نجار) هێزێکی تایبەتی پۆلیس پێکهێندرا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم تەقەکەرانە بنەوە، توانرا کەمتر لە (15) خولەک دەست بەسەر دوو چەکدار و ئۆتۆمبێلەکە دابگیرێت".

ئەوەش ئاشکرا کراوە "یەکێک لە  چەکدارەکان کوڕی بەرپرسێک هێزەکانی پێشمەرگە بوو، دواتر بەرپرسەکە دەچێتە شوێنی رووداوەکە بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر توانرا بەرپرسەکەش دەستگیر بکرێت".
Qaiwan
Qaiwan