کوردستانی

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتی دواخرا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

لەکاتێکدا بڕیاربوو سبەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ،بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی بۆ رۆژی شەممە 2ی شوباتی 2020 دواخرا".

سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە چاوڕەش وتی "لەلایەن لیژنەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ داوامان لێکراوە کۆبوونەوەکە دوابخەین بۆ ئەوەی کۆتا پێداچوونەوەی خۆیان بۆ پەیڕەوەکە بکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان