جیهانی
ترەمپ باس لە ناوەڕۆکی رێککەوتنی "سەدە" دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناوەڕۆکی رێککەوتنی "سەدە" ئاشکرا دەکات کە وەک نەخشە رێگایەکی ئاشتییە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی چارەسەرکردنی کشەکانی فەلەستین -ئیسرائیل ئامادەکراوە لەلایەن ئیدارەکەی ترەمپ-وە.
ترەمپ رایگەیاند "ئامانجی سەرەکیمان لەم رێککەوتنە ئاشتییەکی راستەقینەیە بۆ فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان، چونکە ئەوان شایەنی ژیانێکی باشترن".
ئەوەشی خستەڕوو "کار دەکەین بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەلەستین، هەروەها ئیسرائیل هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ ئاشتی".
ترەمپ وتیشی "ئورشەلیم دەبێتە پایتەختێکی دابەشنەکراوی ئیسرائیل، هەروەها ئامانجی گەورەمان لەم پرۆژەیە ئاشتییەکی راستەقینەیە".