گێتی
ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران دژی محەمەد جەواد زەریف هەڵوێست وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی باڵای ئێران پاش بڵاوبوونەوەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و داوای لێپرسینەوەی جدی لێدەکرێت، هاوکات بە بکوژی سیاسیی ناودەبرێت.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند پاش بڵاوبوونەوەی قسەکانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی دوێنێی بۆ بەغدا و ناساندنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بە پاڵەوانی دژ بە شەڕی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، کاردانەوەی توندی شەقامی ئێران و ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسانی لەئاستی باڵا لێکەوتەوە و داوای لێپرسینەوە لە جەواد زەریف دەکەن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا بەنهێنی بووە و قسەکانی بە تۆماری دەنگی بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی شەقامی ئێران و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای ئێران بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشکرا قسەی نەکردووە، بەرپرسانی ئیران هۆشداریدەدەن لەوەی کەسانێک دژی سیاسەتی دەرەوەی ئێران کاردەکەن بۆ بەرژوەندییەکانی ئەمەریکا، بەتایبەت لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریفی بە سەردانێکی نهێنی باسکردووە نەک سەردانێکی فەرمی، لای خۆشییەوە مەنوچەهر موتەقی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران رەخنەی توند لە زەریف دەگرێت و بە کوشتنی سیاسی ناویدەبات و داوای لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی جدی دەکات بەشێوەیەکی دادپەروەر.

پ.ح