کوردستانی
کەمئەندامان لە رۆژی خۆیاندا داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
لە جیهاندا 1ی کانونی یەکەم بە رۆژی جیهانی کەمئەندامان دیاریکراوە، کەمئەندامانی کوردستانیش گلەیان لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و داوا دەکەن بەدەم داواکارییەکانی کەمئەندامانەوە بچن.
لە رۆژی جیهانی کەمئەنداماندا سامان حسێن، لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بۆ مەودا میدیا دواو وتی "داواکاری ئێمە لەم رۆژەدا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە کێشەی کەمئەندامان وەک کێشەیەکی گرنگ و بەچاوێکی پێداویستییەوە سەیری بکات، هەروەها یاسای کەمئەندامان جێبەجێ بکات".
سامان حسێن ئاماژەی بەوەشکرد "چینی کەمئەندامان توێژێکن بەراستی پێویستیان بە خزمەت و گەورەیی و ژیانێکی شکۆمەندانە ترە".
لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان دەستی خستە سەر سەرەکی ترین داواکارییەکانیان کە پێویستە لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێت بکات وتی "سەرەکی ترین داواکاریمان جێبەجێکردنی یاسای کەمئەندامان و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامانە، چونکە بەراستی مووچەی کەمئەندامان زۆر کەمە، هەروەها ژینگەیەکی لەبار بۆ کەمئەندامان دروست بکرێت بۆ ئەوەی کەمئەندامان هەر شتێکیان ویست دەستیان پێ بگات و وە رێزگرتنێکی تایبەت لە کەمئەندامان کە ئەمەش دەبێت لە دەسەڵاتەوە دەستپێبکات بۆ ناو کۆمەڵگە".
لە کۆتایدا باسی لەوەشکرد "پێویستە لە سیستەمی پەروەدەیدا کار ئاسانی بۆ ئەو خوێنداکارانە بکرێت کە کەمئەندامن".