کوردستانی

تابلۆ نایاساییەکانی شەقامەکان لادەبرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


تابلۆ نایاساییەکانی شەقامەکان لادەبرێن
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

هەبوونی تابلۆی ریکلامەکان لەسەر شەقام و شۆستە گشتییەکانی ناوشاری سلێمانی دیمەنێکی ناشرینی هەیە و بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو تابلۆیانەی کە لەسەر شەقام و شۆستە و ستوونی کارەباکان بە شێوەی نایاسایی دانراون. 

زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو تابلۆیانەی کە لەسەر شەقام و شۆستە و ستوونی کارەباکان بە شێوەی نایاسای دانراون کە سەرجەمیان بە زیادەڕەوی دانراون، چونکە هیچ پرسێک بە لایەنی پەیوەندیدار نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "شۆستە و شەقامەکان بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیانە و هەبوونی ئەو وێنانە بە ستوونی کارەباکانەوە دیمەنێکی ناشرینی هەیە".

زەردەشت رەفیق ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانە بەشی زیادەڕەوی لە شارەوانی سلێمانی لەگەڵ هەڵمەتی لابردنی زیادەڕەوی ئەو تابلۆیانەش لادەبەن، هەروەها رۆژانە بەردەوام دەبین لە سەردانکردنی شوێنەکان بۆ لابردنی ئەو زیادەڕەویانە".
Qaiwan
Qaiwan