کوردستانی

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌شته‌ هه‌ولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌شته‌ هه‌ولێر
مه‌ودا میدیا-

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ سه‌ردانێكی 2 رۆژه‌ گه‌شته‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببیته‌وه‌.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی كانونی دووه‌می 2020 میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌شته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

سه‌ردانه‌كه‌ی بۆگدانۆڤ، بڕیاره‌ 2 رۆژ بخایه‌نێت و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرووربارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ و دۆسیه‌ی وزه‌ تاوتوێبكه‌ن.
Qaiwan
Qaiwan