وەرزش

ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید بەرانبەر چڵسی یاری ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید بەرانبەر چڵسی یاری ناکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەنەبوونی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند بەرانبەر بە یانەی چڵسی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

شەوی چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی چڵسی، لە یاری چووندا هەردوو یانە بەگۆڵێک یەکسان بوون.

یانەی ریاڵ مەدریدیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە :رافایل فارانی بەرگریکار ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە تووشی پێکان بووە لە ماسولکەکانیدا.

لەلایەکی دیکەشەو پێگەی شیرنجیتو ئەوەی ئاشکراکرد :بەهۆی پێکانەکەوە رافایل فاران دەبێت بۆ ماوەی 10رۆژ پشوو وەربگرێت، بەمەش ناتوانێت بۆ یارییەکەی سبەی بەرانبەر بە چڵسی و هەروەها لە لالیگاش بەرانبەر بە سیڤیلیە یاری بکات.





Qaiwan
Qaiwan