کوردستانی

واده‌یه‌كی نوێ‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دانرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


واده‌یه‌كی نوێ‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دانرا
مه‌ودا میدیا- دانا حاميد

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌ و بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت".

ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم، وتی "هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایی هاتووه‌ ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری كراوه‌ و ماده‌كانی ناو په‌یڕه‌وی ناوخۆ زیاد كراون، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌سه‌ندی بكات".

رۆژی 14ی كانونی دووه‌می 2020 ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا به‌ مه‌به‌ستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی. 
Qaiwan
Qaiwan