فەهیمە سابیر
پرۆژەی پێکهێنانی لیژنەی ژنانی سۆشیال دیموکرات
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک رەوتێکی پێشکەوتنخوازی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە باوەڕی تەواوی بە گرنگی بەشدارییکردنی ژنان هەبووە، لە هەموو بوارە سیاسی، فکری و کۆمەڵایەتییەکان، لەمڕۆدا پرسی جێندەر و ژنان لە هەرێمی کوردستاندا، بە قۆناغێکی زۆر هەستیار و شپرزەدا گوزەر دەکات و ململانێ سیاسییەکانی دەرەوەی پرسی جێندەریش، لە عیراق و هەرێمی کوردستاندا بە جۆرێک توندبوونەتەوە کە زۆر پێویست دەکات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێداچوونەوەیەکی تایبەت و سەراپاگیر بەخۆیدا بکاتەوە.
یەکێک لەو پرسە گرنگانەیی کە پێداچوونەوەی بنەڕەتی دەوێت لە سیاسەتی یەکێتیدا پرسی ژنانە، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم: لەمڕۆدا مەسەلەی جێندەر رۆڵی زۆر گرنگ و بایەخداری هەیە لە پرسە سیاسییەکاندا، گرفت و ئاستەنگی زۆر گەورە لەبەردەم پێشکەوتنی ژنان و کچانی ئەم هەرێمەدا هەیە، لە ناوخۆی یەکێتیشدا هەست بە بوونی ئەو گرفتە دەکرێت و یەکێتی لە رووی کادیری ژنانەوە رێژەکەی چەندە زیاتر بێت کاریگەرترە، چونکە ھەڵگری مافی ژنان و چەمکی ژنانن داھێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە، دەتوانین بڵێین لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتی رێکخستنی ژنانەوە یەکێتی دەتوانێت ئێستا ببێتە پێشەنگ.
دووەم: هەڤاڵ مام جەلال بایەخی زۆر تایبەتی بە پرسی ژنان دەدا و راستەوخۆ لە پشت زۆرێک لەو هەنگاوە رادیکاڵانە بوو کە لە بەرژەوەندیی پرسی ژنان بوون، لەوانەش: هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی و دروستکردنی هێزی پێشمەرگەی ژنان. هەڤاڵ مام جەلال هەر خۆشی راستەوخۆ یەکەمین ئەندامی فەخریی پیاو بوو لەناو یەکێتیی ژناندا.
سێیەم: لە جیهانی ئەمڕۆدا هەر بزووتنەوە یان هێزێکی سیاسی توانیبێتی ژنان بەلای خۆیدا راکێشێت، ئەوە توانیویەتی، پێگەی سیاسی و تەنانەت سەربازیی خۆشی بەهێز بکات دەتوانین بڵێین؛ یەکێک لە نهێنی سەرکەوتنەکانی رۆژئاوا کە هەموو دنیای سەرسامکردووە، خستنەگەڕی تەواوەتی ژنانە لە هەموو کایە سیاسی و سەربازییەکاندا.
چوارەم: بنەماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ کە یەکێتسی نیشتمانسی کوردستان کردوونی بە دروشمی بنەڕەتی خۆی ھەمیشە بە کردەوە ئەوەی سەلماندووە وەک ھێزێکی نیشتیمانی و نەتەوەییش بەرگریکارێکی سەختی مافی ژنان بووە ھەم لە قۆناغی شاخ و شاریش، بەکردەوە ئەوەی بۆ ناوخۆ و دەرەوەش پیشانداوە، ئێستاش گرنگە یەکێتی وەک ھەمیشە کار بکات بۆ مافەکانی ژنان، بۆیە پێویستە ئامادەگیی ژنان لە چوارچێوەی سیاسەتی یەکێتی تایبەتتر بکرێت تا لەبەردەم هێزە نەیار و دۆستەکاندا، بەتایبەت لەبەردەم ئەو حزب و رێکخراوە سیاسییانەی کە یەکێتی بە دۆستی خۆیان دەزانن.
*ئەندامی سەرکردایەتی و بەپرسی بۆردی توێژینەوە و روناکبیری، مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری یەكێتی
خ.غ