کوردستانی
پۆلیس چه‌ند كه‌سێكی به دراوی ساخته‌وه ده‌ستگیركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات 5 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه كه ویستوویانه پاره‌ی ته‌زویر له بازاڕدا ساغ بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد "دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد و چاودێری كردنیان به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان له ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای كه‌لار 5 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد له كاتی مامه‌ڵه‌كردن به دیناری ساخته‌ی عیراقی و دۆلاری ئه‌مریكی".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "4 كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون، ویستوویانه دراوه ساخته‌كه له ناو بازاڕی ناحیه‌ی رزگاری ساغ بكه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو "ئێستا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 281 ی یاسای سزادانی عیراقی به‌ند كراون".