کوردستانی

هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام ده‌دات كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.

لوقمان عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی به‌شی رۆشنبیری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌".

لوقمان عه‌بدوڵڵا، وتی "ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانه‌ له‌و ڤایرۆسه‌ی له‌ چین و ژماره‌یه‌ك وڵاتی تری جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ تۆمار نه‌كراوه‌ به‌ڵام به‌باشمان زانی رێنمایی بده‌ین به‌ هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییان هه‌بێت له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌". 
Qaiwan
Qaiwan