کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبوونه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و نوێنه‌ری سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، بارودۆخی عیراق و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌ و پرسی وزه‌ به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێكهێنا.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی كانونی دووه‌می 2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا، هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ و دوورخستنه‌وه‌ی عیراق له‌وه‌ی ببێته‌ گۆڕه‌پانی كێشه‌ و ململانێكانی هێزه‌ ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

دۆخی سوریا و پرسی كورد له‌و ناوچه‌یه‌ و هه‌بوونی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێكهێنا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه‌ له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ریه‌ك له‌ باڵیۆزی رووسیا له‌ به‌غدا و كونسوڵی گشتی رووسیا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك دیبلۆماتكار و به‌رپرسانی گازپرۆمی رووسی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.

هاوكات جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.
Qaiwan
Qaiwan