کوردستانی

چوار دوکانی غاز فرۆشتن دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار دوکانی غاز فرۆشتن دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی شاردنەوە و گرانفرۆشی غازی ماڵان لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چوار دوکان دادەخات و خاوەنەکانی رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەی یەکی سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو دوکان و شوێنانەی غازی ماڵان دەشارنە یاخود بەگران دەیفرۆشن، لە شەقامی مامە ڕیشە چوار دوکانی غاز فرۆشتن دادەخات".

وتی "پێشتر لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کارگەکانی غازی ماڵان و تاک فرۆشەکانی ئاگادار کراونەتەوە، لە شاری سلێمانی لەروی کەمییەتی و نرخەوە کێشە بۆ غاز دروست نەبوە، هەرشوێنێک غاز بشارێتەوە یاخود بە گرانتر لە نرخی ئاسایی خۆی بیفرۆشێت روبەروی داخستن دەبێتەوە".

وتیشی "ئەو غازەی لەلایەن دوکاندارەکان شاردرابونەوە بە نرخی ئاسایی کە حەوت هەزار و (500) دینارە بەسەر هاڵاتیاندا دابەش کراوە و هاوڵاتیانیش دەستخۆشیان لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی یەکەوە شوێنەکان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".
Qaiwan
Qaiwan