کوردستانی

هۆشیار عەبدوڵڵا رەخنە لە حزبەکەی دەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشیار عەبدوڵڵا رەخنە لە حزبەکەی دەگرێت
مەودا میدیا-

هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری عیراق لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نوسینێکدا کە ئاراستەی حزبەکەی دەکات دەڵێت  "سێ قسە  بۆ بەردەم کۆبوونەوەی داهاتووی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان".

هۆشیار عەبدوڵڵا نووسیویەتی "سێ قسە  بۆ بەردەم کۆبوونەوەی داهاتووی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی  بەشداری گۆڕان لە کابینەی (نۆ)ی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بە قسەی یەکەم کردووە وتویەتی "هەرکات رەخنە لە حکومەتی هەرێم بگرین،کۆمەڵێک هاورێمان لە گۆڕان کە دێنە جواب دەڵێن؛چیی بکەین؟بێینەدەرەوە لە حکومەت!من داوای ئەوە ناکەم بەڵام بەشداری مانای بێدەنگی نیە،بەشداریەک ئەگەر رەخنەگرانە نەبێ با ستایشکارانە نەبێ،هێزێک دوێنێ بە هیچ رازی نەبوبێ ناکرێ ئەمرۆ بە هەمو شت رازی بێ!‬".

لە قسەی دووەمەدا دەڵێت "‫جارێ کەس نەی وتوە با گۆڕان لە حکومەت بکشێتەوە،زۆریشن ئەوانەی دژی بەشداریکردنی گۆڕان نین لەحکومەت دژی جۆری بەشداریەکەن.لەپەرلەمان گۆڕان فراکسێۆنەکەی رەخنەگرە،بەلام بەشێکی تیمەکەی لەحکومەت ستایشکەرە.گۆڕان هێزێکە بە هەڵوێست و رەخنە دەژی نەک بێدەنگی و ستایش،بێدەنگی بۆ گۆڕان،خۆکوژیە!‬".

لە قسەت سێیەمدا ئاماژەی بەوەکردووە "‫تەنها وەلامی ئەو پرسیارە بەسە بۆ ئەوەی بەشداری گۆڕان و یەکێتیش لەم حکومەتە لە سەنگی مەحەک بدات،بکەری سەرەکی و یەکلاکەرەوە لە هەمو مەلەفەکان جگە لە پارتی لەم حکومەتەدا کێیە؟!مەسرور بارزانی لە دروستکردنی حکومەتێک لە ناو حکومەتەکەیدا پرسی بە کەستانکردوە؟ئێوە بەشێکن یا ناوێکن و بەس؟!‬".
Qaiwan
Qaiwan