عەدنان عوسمان
سێ تێبینیی کورت لەسەر هاوپەیمانیی یەکێتی– گۆڕان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری هاوپەیمانییان داوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. هاوپەیمانییەکە لە ئێستادا تەنها لە ئاستی جێگە چۆڵکردندایە بۆ کاندیدی یەکتر و دەرفەتدانە بە نوێنەرانی گۆڕان بۆ بەدەستهێنانی چەند کورسییەک لە بازنەکانی هەڵبژاردندا. جگە لەوە هیچ شتێکی رەسمی و جێی سەرنج بڵاونەکراوەتەوە.
وەک ئەوەی پێشتر بەشێک بووم لە هەوڵەکانی نزیککردنەوەی گۆڕان و یەکێتی و لە هەندێک لەو دانیشتنانە پێش دەستلەکارکێشانەوەم لە گۆڕانی رەسمی، بەشداربووم و ئاگاداری زۆرێک لە وردەکارییەکانم، پێمخۆشبوو چەند سەرنجێکی خێرا و کورت لەسەر ئەو رێکكەوتنە بدەم. دواتریش دوا تێبینی خۆم لەسەر پرسی هاوپەیمانی، کە بە خانەم دابوو، لێرەدا بڵاوبکەمەوە.
سەرنجی یەکەم: لە 17/5/2015 بە ئامادەبوونی کاک نەوشیروان و بەشی زۆری دەسەڵاتدارانی یەکێتی و گۆڕان، رێکكەوتنێکی "زۆر ستراتیژی" لەنێوان هەردوولا واژۆکرا. لەو رێکكەوتنەدا سەرجەم پرسە گشتی و سیاسییە گرنگەکان هاودەنگی لەسەر تۆمارکرابوو و کرابوو بە ماڵ بەسەر سەرکردایەتی هەردوو لاوە. لە مادەی 15ی ئەو رێکكەوتنە 25 مادەییەدا و لە بڕگەی دوودا هاتووە "ئەم رێککەوتنە رێگە بە هەردوولا دەدات، بە لیستێکی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن". بۆیە لێرەدا وادەردەکەوێت کە ئەم رێککەوتنە نوێیە بەشێکە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنە کۆنەکەی هەردوولا، بەڵام من وای نابینم، چونکە هەم ئەو رێککەوتنە پیشتر لەلایەن جڤاتەوە لە 20/12/2017 تەجمید کراوە و هێشتا جڤاتیش بڕیاری کاراکردنەوەی نەداوە، هەمیش هیچ یەکێک لە مادەکانی پێشووتر یا دواتری ئەو رێککەوتنە کاری لەسەر نەکراوە و هەنگاوی بۆ نەنراوە.
کەواتە ئەم رێککەوتنە هیچ پەیوەندییەکی بە رێککەوتنە سیاسییە ستراتیژییەکەوە نییە و تەنها لە بازنەی واقیعی تازەی گۆڕان و یەکێتی و سنووری هەڵبژاردندا دەخولێتەوە. نە خوێندنەوەی سیاسی و نە هەنگاوی ستراتیژی و نە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی نوێ لەسەر پرسە گەرماوگەرمەکانی ئەمڕۆی کوردستان لەئارادا نییە. هەردوولاش ئەوەندەی سەرقاڵی وردەکارییەکانی دابەشکردنی کورسی بوون، هیچ کات نەچوونەتە ناو گفتوگۆی سیاسی و یەکخستنی بۆچوونەکانیان.
سەرنجی دووەم: گۆڕانی نەوشیروان مستەفا لە هەڵبژاردنەکاندا، سەرگەرمی سەرخستنی بەرنامەی سیاسی و بردنە پێشەوەی دیدگا و دنیابینی بزووتنەوەی گۆڕان بوو. بۆیە زۆرتر کاری لەسەر کارنامەی سیاسی دەکرد نەک رێژەی کورسی. راستە رێژەی کورسی گرنگی خۆی هەیە، بەڵام گۆڕانی نەوشیروان مستەفا دەیزانی، بەتایبەت دوای تاقیکردنەوەی 25/7/2009، کەوا رێژەی بەدەستهاتوو لەم سیستمەدا، ئەو کاریگەرییەی لەسەر ئاستی بڕیاردان لە پەرلەمانەکاندا نابێت. گۆڕانی دوای نەوشیروان مستەفا، لەبەرئەوەی هیچ دیدگایەکی ئیسڵاحی و گۆڕانخوازانەیان نەماوە و بوونەتە بەشێک لە قوتابخانەی تەقلیدی سیاسەتی کوردەواری و هیچ متمانەیەکی جەماوەرییان نەماوە، بۆیە زۆرتر کار لەسەر بەدەستهێنانی کورسی دەکەن و ئەوەش بە تەنها رێگەی مانەوە و سەرکەوتن دەزانن، لەکاتێکدا ئاساییە حزبی سیاسی لە قۆناغەکاندا، هەڵکشان و داکشان لە رێژەی کورسییەکانی رووبدات، گرنگ بەردەوامبوونە لەسەر هێڵە فکری و سیاسییە تایبەت و جیاوازەکان، بەڵام گۆڕانی دوای کاک نەوشیروان، هیچ هێڵێکی فکری و هیچ بەرنامەیەکی سیاسی جیاوازی نییە و تەواو خزاوەتە نێو مەنزومەی ئیدارەدانی هەرێمەوە، بۆیە ناچارە وابیربکاتەوە کە تەنها ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتن و مانەوەی لە بەدەستهێنانی کورسیدا دەبێت. چۆنیش بەدەست دێت، ئەوا مەعلومی هەموو لایەکە و هیچ نهێنی و سیحرێکی تیادا نەماوە.
سەرنجی سێیەم: بۆ خۆم دژ بە رێککەوتنی ئەو دوو حزبە نیم، گەر لەسەر بنەمای رێککەوتنە 25 خاڵییەکە بووایە، بەوەش گرنگی راستەقینە و کاریگەری بەسەر پرۆسەی سیاسی و هاوسەنگی هێزەوە دەبوو لە کوردستاندا، بەڵام ئێستا لەسەر بنەمای سواڵی کورسی و خێر و سەدەقە و پەلەقاژەی مانەوەیە، نەک دیدگایەکی هاوبەشی رۆشن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان. گۆڕان دەبووایە لەگەڵ ناوخۆی خۆی و بەرەی گۆڕانخوازان و دواتر بازنەی فراوانی ریفۆرمخوازیدا هاوپەیمانێتی بکردایە، لەبری کورسی؛ خەمی بەرنامەیەکی گەورەی گۆڕینی هاوسەنگی بووایە بە قازانجی دیدگایەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا (ئەو دیدگایەی کە نەوشیروان مستەفا هەر لە 2010ەوە کاری بۆ دەکرد و بناغەی بۆ دادەنا، دوور لە هاشوهوشی نەتەوەچێتی موزەیەف)، بەڵام رابەرانی ئێستای گۆڕان کە خاڵین لەهەر 'دنیابینییەکی نەوشیروانانە' نەیانتوانی لە دەرەوەی بازنەی تەقلیدی هاوپەیمانی، هەنگاوێک بەو ئاراستەیە بنێن، یان ئەوەندە متمانەیان بە خۆیان مابێت سەربەخۆیانە بڕۆنە نێو ئەو تاقیکردنەوەیەوە، یان ئازایانە بڕیاری بایکۆت بدەن گەر بزانرێت ساختەکاری رێکخراوی تیادا دەکرێت وەک جاران.
باشترین هەنگاوێک بۆ گۆڕان، لە دەرگادانی هاوڕێ و هاوسەنگەر و گۆڕانخوازە جدییەکان بوو، دواتریش لە دەرگادانی سەرجەم ئەو لایەنانەی کە دەکرا لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هەڵبژاردنی هاوبەشدا کۆببنەوە، بەوەش دەروازەی گەورەی جەمسەرگەرییەکی بەهێز لە هەرێمدا دەکرایەوە، بەڵام کاربەڕێکەرانی ئێستای گۆڕان، رێگەی ئیمزاکردنی سەنەدی لاوازی و خۆبچوککردەوەیان دا. بەوەش گۆڕان لە دیدگاوە، لە یاریکەرێکی گەورە و بەهێزەوە، لە رۆحێکی یاخی پڕ لە وزەوە، بوو بە شەریکی پیلانێک بۆ دەستگرتن بە ژمارەی کورسییەوە.
خ.غ