کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان لە بەرژەوەندی جوتیاران بڕیار دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان لە بەرژەوەندی جوتیاران بڕیار دەدات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆتا کۆبوونەوەی خولی پایزەی ئەنجام بدات و بۆماوەی مانگێک بچێتە پشووەوە لە مانگی ئازاردا دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.

 هێرش حەسەن، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 11:00ی پاشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "کۆبوونەوەکە سێ تەوەر لە خۆدەگرێت یەکێکیان تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر شایستە داراییەکانی جوتیاران کە ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 گەنمیان داوە بە حکومەتی عیراقی بەڵام تاوەکو ئێستا پارەیان وەرنگرتووە، بۆیە پەرلەمانی کوردستان هەوڵدەدات بڕیارێک لەو بارەیەوە دەربکات لەبەر ئەوەی حکومەتی هەرێم گفتوگۆی جدی لەوبارەیەوە بکات لەگەڵ حکومەتی عیراق".

هێرش حەسەن وتیشی "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕی یەکێک لە لیژنەکانە، هەروەها تەوەری سێیەم کۆتایی هاتنە بە خولی پایزەی پەرلەمانی کوردستان".

ئەوەشی خستەڕوو "پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک پشوو دەبێت و لەمانگی ئازارەوە لە خولی بەهارەدا دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە".
Qaiwan
Qaiwan