جیهانی

ترەمپ: جۆن بۆڵتن کتێبێکم لەسەر دەنووسێت زانیاری هەستیاری تێدایە نابێت بوترێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: جۆن بۆڵتن کتێبێکم لەسەر دەنووسێت زانیاری هەستیاری تێدایە نابێت بوترێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت ئەگەر بە گوێی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووی ئەمریکا بکردایە ئێستا لە جەنگی جیهانی شەشەمدا بوون.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توویتێکدا لەبارەی جۆن بۆڵتن نووسیویەتی "ئەگەر بە گوێم بکردایە ئێستا لە جەنگت جیهانی شەشەمدا بووین"

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەرپرسانی ئیدارەکەم تکایان لێکردم بۆڵتن نەکەمە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، بەڵام سەرەڕای ئەو تکایانە من پۆستەکەم پێدا کەچی ئێستا دەچێت کتێبێک لەسەر من دەنووسێت کە زانیاری هەستیاری تێدایە و نهێنین و نابێت بوترێن". 
 
ترەمپ لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەڵێت "بۆڵتن لەبەرم دەپاڕایەوە بۆئەوەی بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی پیران پۆستەکەی پێبدەم، پۆستەکەم پێدا ئێستا رۆیشتووە ئەم کارە ناشرینەی کردووە، مرۆڤ چۆن ئەم کارە دەکات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی