کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی بۆ رۆژانی جەژن روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی بۆ رۆژانی جەژن روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-پێشکەوت حاجی
 
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد سەرجەم تیمەکانیان لە رۆژانی جەژندا لە ئامادەباشیدا دەبن و خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن، هەروەها قەدەغەی هاتوچۆ سنووردارنیە.
 
فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم تیمەکانمان لە سێ رۆژی جەژندا لە ئامادەباشیدا دەبن و خزمەتی هاوڵاتییان دەکەن، تیمە جێگیرەکانمان وەک هەمیشە لە ئەرکی خۆیاندا دەبن و تیمەکانی گەڕانیش بەهەمان شێوە".
 
ئاماژە بەوەشکرد "لە رۆژانی جەژندا گەشتییارێکی زۆر روو لە پارێزگای سلێمانی دەکات، هەموو رێکارێکی پێویست دەگیرێتە بەر و ئامادەکاری پێویست کراوە تا بەربەستی هاتوچۆ دروست نەبێت، هەموو کارئاسانییەک دەکرێت، هەروەها قەدەغەی هاتوچۆ سنووردا نابێت".
Qaiwan
Qaiwan