کوردستانی

چاوی مێردمنداڵێک بە ساچمە بریندار دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاوی مێردمنداڵێک بە ساچمە بریندار دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایدەگەنێت مێردمنداڵێک بەساچمە  تفەنگە بادی چاوی بریندار دەکرێت.  

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی ( ر . ع . ر ) تەمەن 16 ساڵ  پیشەی قوتابیە و دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئیمام قاسم  بوو بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بەهۆی ساچمەی تفەنگە بادی چاوی بریندار بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە وتەی خۆی کەسێکی نەناسراو بەسەر ماتۆڕسکیلەوە ساچمەیەکی بە تفەنگە بادی تەقاندووە و بەرچاوی ئەو کەوتووە و دواتریش ڕایکردووە، پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان