کوردستانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان سەبارەت بە لێدوانی ئەندامێکی چڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە،
لە روونکردنەوەکەی جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "بەداخەوە ئەندامێکی چڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناوی چالاک موهەندیس کۆمەڵێک قسەی بێ بنەما و دوور لە راستی کردووە بەرامبەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئێمە ئەو تۆمەتە بێ ویژدانانە بە تووندی رەتدەکەینەوە و حکومەتی هەرێم قبوڵ ناکات خەڵکانێکی هاوشێوەی چالاکی موهەندیس کە بە فیتی کەسانی تر هەڵدەسورێنرێن، بەشداری لە حکومەتدا بکەن تاکو بڵێن لە ئەدای حکومەت رازین یان نا".
ئاماژە بەوەشکراوە "بزووتنەوەی گۆڕان لە لای ئێمە ئەو سەرکردایەتی و کەسە خاوەن هەڵوێست و ئەو وەزیرە بەڕێزانەن کە لە حکومەتدا بەشدارن و ئەندام ولایەنگرە نیشتمانپەروەرەکانیانن . چاکسازیش بەرنامەی سەرەکی حکومەتە و موزایەدەی ئەو جۆرە کەسانە، لە دەسکەوتەکانی حکومەت و متمانەی خەڵک بە حکومەت کەم ناکاتەوە".