کوردستانی
سلێمانی: ژمارەی توشبوانی ئەنفلۆنزای بەراز ئاشكرا كران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
بەڕپرسی بەشی پلاندانان لە تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی لە سلێمانی توشی نەخۆشی ئەنفلۆنزای بەراز بوون ژمارەیان نزیكە پانزە كەس دەبن.
سەفین ڕەسوڵ، بەرپرسی بەشی پلان و بەدواداچون لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزی هەر لە سەرتاوە ئامادەكاری كرا و شوێنی تایبەت دابینكرا بۆ توشبووان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی لە سلێمانی توشی ئەنفلۆنزای بەرزا بوون ژمارەیان 13 كەس دەبێت و هیچ حاڵەتێكی مەترسیداریان تێدا نییە و دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
هەروەها وتی، ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانە دەكەن و گومانیان لەسەرە، دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ دەكرێت، پشكنینەكەیان ڕەوانەی بەغداد دەكرێت بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە توشبون یان نا.