کوردستانی

سبەینێ دادگايی كەیسی سێوان قادر بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دادگايی كەیسی سێوان قادر بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا

پارێزەری كەیسی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی ڕادەگەیەنێت، سبەینێ گەڕێكی تری دادگای كەیسی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی بەڕێوەدەچێت.

بنار عادل، پارێزەری كەیسی سێوان قادر بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا شەش گەڕی دانیشتنی دادگا لەسەر كەیسی سوتانی سێوان قادر و سێ منداڵەكەی بەڕێوەچووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە بڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو ڕۆژی پێنج شەممە، حەوتەم دادگای كەیسەكە بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخراو سبەینێ ئەو دادگایە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها وتی، هەفتەی پێشوو دادوەر داوای كرد لیژنەی بەڵگەو تاوانی سلێمانی بچنە بەردەم دادگا كە لە كاتی سوتانی سێوان و سێ منداڵەكەی چوبونە ناو ماڵەكە و ڕاپۆرتیان نوسیبوو، لە  ڕاپۆرتەكەدا باسیان لەوەكردبوو هاوسەری سێوان بێ تاوانە، لەسەر ئەو ڕاپۆرتە دادوەر داوای لیژنەكەی كردووە.

كۆتای ساڵی 2018، لە چەمچەماڵ لە ناو ماڵەكەی خۆیاندا سێوان و سێ منداڵەكەی سوتان و دوای ئەوەی سێ منداڵەكەی سوتان، دوای هەفتەیەكیش خۆی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان