کوردستانی
هاوپەیمانان دەستیان بە مەشقكردن بە پێشمەرگە كردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانان بەهۆی خراپی دۆهی عیراق مەشقكردنیان بە هێزەكانی پێشمەرگە ڕاگرت جارێكی تر دەستیان بە مەشقكردن كردەوە.
لیوان قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالار لە وەزارەی پێشمەرگە بە مەودا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دۆخی عیراق تێكچوو بە تایبەتە لە دوای ڕوودەكانی سەرەتای ئەم مانگە، هاوپەیمانان مەشقكردنیان بە هێزەكانی پێشمەرگە و تەواوی عێراق ڕاگرت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ئەو ماوەیە، جارێكی تر هاوپەیمانان دەستیان بە مەشقكردن بە هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە، باسی لەوەشكرد، ئەو لایەنانەی كە بەشدارن لە مەشقكردن بە هێزی پێشمەرگە دەستیان بە كارەكانیان كردوەتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا، وڵاتانی هاوپەیمان مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە بۆ شارەزابوون و لێ هاتووی لە بواری سەربازی.