کوردستانی
چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی پۆلیس کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردوە لە دوای ڕووداوی تەقەكردنەكەی گوندی بێتواتە..
لە ڕاگەیندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوە كراوە، دوای ئەوەی لە گوندی بێتواتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی قەزای ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕویدا کە بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکی تریش بریندار بوو.
ئەوەشی خراوەتەڕوو، لەسەر ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمرۆ چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە کرد و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیر کران.
پێشتر شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گوندی بێتواته‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی بێتواته‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌هۆی دروستبوونی شه‌ڕ له‌نێوان 2 بنه‌ماڵه‌دا كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تر برینداربووه".