کوردستانی

ته‌قه‌ له‌ماڵی مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌قه‌ له‌ماڵی مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

له‌ گوندێكی سنوری قه‌ڵادزێ‌ ته‌قه‌ له‌ ماڵی مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌كرێت و مامۆستاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نیه‌.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند "شه‌وی رابردوو ته‌قه‌ له‌ماڵی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی گوندی(دێلۆ)ی سه‌ر به‌ قه‌ڵادزێ‌ كرا، دوای رووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ‌ گه‌شتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌".

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین "شوێنه‌واری 7 فیشه‌ك به‌ماڵی پێش نوێژ و وتارخوێنی گونده‌كه‌وه‌یه‌ و ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌ وتوویه‌تی كێشه‌م له‌گه‌ڵ كه‌س نیه‌".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕیندا هاتووه‌ "پێش نوێژ و وتارخوێنی گونده‌كه‌ سكاڵای تۆماركردووه‌ و به‌بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌رچووه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە