جیهانی
عەلی قەرەداغی: چارەنووسى گرێبەستی سەدە بۆ زبڵدانى مێژووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتی یەکێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان باس لەوە دەکات گرێبەستى سەدە دەکات و دەڵێت "چارەنووسى ئەم گرێبەستە بۆ زبڵدانى مێژووە" داوا لە دەوڵەتە عەرەبى و ئیسلامییەکان دەکات دژ بە بڕیارەکانى بوەستنەوە و هەموو ئەمەش بە تەواوەتى بە مەبەستى پاکتاوکردن و لەباربردنى دۆزى فەلەستینە.
د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتى جیهانیى زانایانى موسڵمان لە بایاننامەیەکدا سەبارەت بەگرێبەستى سەدە سەفقە ئەلقرن رایگەیاندووە "داوا لە هەموو زانایان چ وەک تاک و چ وەک دامەزراوەوە دەکات هەستن بە ئەرکى سەرشانى خۆیان و بەرپرسێتى خۆیان لە ئاست ئاین و ئوممەتەکەیان و کێشەکانیان لە ئەستۆ بگرن چونکە زانایان میراتگرى پێغەمبەرانن و ئەمیندارن لەسەر ئەم ئاینە پیرۆزە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمەش لە یەکێتى زانایان وەک هەمووان سەرسامبووین بەو هەڵوێستەى سەرۆکى ئەمەریکى ترەمپ کە هەستا بە راگەیاندنى ئەو پلانەى خۆى گوایا دەڵێ لەپێناو بەرقەرارکردنى ئاشتییە لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاستدا".
روونیشیدەکاتەوە "هەموو ئەمەش بە تەواوەتى بە مەبەستى پاکتاوکردن و لەباربردنى دۆزى فەلەستینە".
لە کۆتایی رەەنکردنەوەکەدا داوا لە فەلەستینییەکان دەکات و دەڵێت "یەکڕیز و یەک هەڵوێست و خۆڕاگرو دامەزراو بن دژ بەو پیلانانەى کە بەشێوەی بەرنامەڕێژى لەباربردنى بوونى فەلەستین و قودسى پیرۆزى کردووەتە ئامانج".