کوردستانی

ژمارەیەک هاوڵاتی رفێندران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک هاوڵاتی رفێندران
مەودا میدیا-

ئەمشەو چەکدارانی داعش بەزگەیەکی کاتیان داناوە لەسەر رێگای نێوان ناحیەی قەرەتەپە و جەباریەی سەر بە شارۆچکەی خانەقین ژمارەیەک هاوڵاتیان بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، ئەمشەو لەسەر رێگای نێوان قەرەتەپە و جەباریە بازگەیەکی کاتیان داناوە لەدوای ئەوەی ژمارەییەک ئۆتۆمبێل رادەگرن شەش هاوڵاتی دەرفێنن بۆ شوێنێکی نادیار. 

جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش بەردەوامی هەیە لە سنووری ناوچەکانی خانەقین و کەرکوک و گەرمیان ئەمەش بووەتە جێگەی ترسی هاوڵاتیانی ئەو سنوورانە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال