تەکنەلۆژیا
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگ لە تیلیکۆمینیکەیشن لە عیراقدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگ لە تیلیکۆمینیکەیشن لە عێراقدا، بردنەوەی دوو خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت لە ساڵی ٢٠٢٠
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگ لە تیلیکۆمینیکەیشن لە عێراقدا، بردنەوەی دوو خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی ڕادەگەیەنێت لە ساڵی ٢٠٢٠
بەغداد، ٣\٦\٢٠٢١: ئاسیاسێل، پێشەنگی مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە عێراق، بۆ دوو ساڵی دوابەدوای یەکتر بردنەوەی دوو خەڵات لە دیداری خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی (International Finance Awards) ڕادەگەیەنێت. ئەم دیدارە پلاتفۆڕمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات توانای پیشەیی و مرۆیی، توانای ڕابەرایەتی و بەهای پیشەیی لەسەر پێوەرێکی گەورە دەستنیشان بکات. ئەم دیدارە دیدارێکی ساڵانە و نێودەوڵەتییە کە گرنگی و توانا پەیوەندیەکان و دیجیتاڵیەکان لەناو کۆمەڵگایەکی ڕکابەر و زۆر پێشکەوتووی جیهانی بزنس دەربخات.
بەهۆی پەتای کۆڤید-19، ئەم بۆنە جیهانییە بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدرا لەپێناو ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی(WHO) کە لەپێناو سەلامەتی هەموو بەشداربوواندا بوو. گەرنا، خەڵاتەکان لەو بۆنەیەدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و چالاکانە ئەنجام دەدرا ،کە تیایدا ئاسیاسیڵ ئامادەکاری کردبوو بۆ بردنەوەی ئەو دوو خەڵاتە ناوازەیە بۆ 'باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق' کە باشترین دەرئەنجام، پەسەندترین پەیوەندی، خزمەتگوزاری تەکنیکی و "زۆرترین دەستپێشخەری داهێنانە CSR لە عێراق" کردبێت، ئەمەش بۆ دەستپێشخەرییە خۆبەخش و کارامەکانیان لە هەموو شارەکانی عێراق وەکو ئەوەی کە CSR تایبەتە بۆ بەرپرسیاریەتی هاوبەشی کۆمەڵایەتی یە.
پێشتر، ئاسیاسێڵ چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی GLOMO، "کە بۆ بەشداری بەرچاو " ی ئاسیاسێڵ، کە لە خەڵاتی ساڵانەی نێودەوڵەتی لە کۆنگرێسی جیهانی مۆبایل (MWC) دەبەخشرێت لە بەرشەلۆنە. ئەو خەڵاتە ئاسیاسێڵ ی ناساند کە چالاکی و هاوکاری میلیۆنان پەنابەری کردبوو کە هەڵهاتبوون لە ناوچە ناجێگیرەکانی عێراق. ئاسیاسێل ڕۆڵ و بەشی گەورەی هەبووە لەو کارانەدا کە پەیوەست دەبنەوە بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگا، هەمیشە زۆرترین هەوڵی داوە کە وەکو تاکێکی بەرپرس ڕۆڵی هەبێت، ئەوەش بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دەستپیشخەر و داهێنانە کە پاڵپشتی کەسانی گۆڕانکار و پێداگر دەکات بۆ یەکیەتی، سەربەستی و بەشداری چالاک. ئاسیاسێڵ ئامانجیەتی خزمەتی کۆمەڵگاکانی عێراق لە چەند ڕوویەکەوە بکات؛ ئەمەش لەپاڵ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری و چارەسەری تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی کە هەمیشە کڕۆکی بیروباوەڕەکانی ئاسیاسێڵ بووە.
چرا حسێن، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازرگانی ئاسیاسێڵ گووتی: "ئێمە شانازی دەکەین و ئۆخژنین کە هەڵبژێردراوین وەکو براوەکانی ئەو بەشە گەورانە لە خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی. دڵخۆشبووین بە هەڵبژاردنمان بۆ ئەو خەڵاتانە کە ئەمەش خەمخۆری ئاسیاسێڵ نیشان دەدات بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی و پیشکەوتنی وەکو پێشەنگی دابینکەری پەیوەندیەکان لە عێراق. ئەم ساتانە لە بەخشین و سەربەرزی هانمان دەدات هەمیشە بەردەوام بین و بمێنینەوە لە هێڵی پێشەوە بۆ هاوبەشی و دەستپیشخەری بەرپرسیاریەتیە کۆمەڵایەتیەکان، و بەردەوام بین لە پێشکەشکردنی ڕۆشنایی، جیاوازیەکان و کاری ئاستەنگ.".
دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێل پێشەنگی مۆبایل تیلیکۆمینیکەیشن و دابینکەری خزمەتگوزاریە دیجیتاڵیەکان لە عێراق، تاکو بەرواری مانگی یەکی 2021، توانیویەتی 14.7 میلیۆن بەکارهێنەری سەرەکی و کڕیاری ڕەزامەند تێپەڕێنێت. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خاوەنی پیشەی مۆبایل و تیلیکۆمینیکەیشن لە عێراق ناسراوە و یەکەم کۆمپانیایە کە توانیویەتی کە لەسەرتاسەری ناوچەکانی عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندی و تیلیکۆمینیکەیشن پێشکەش بکات، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی 4G لە هەموو ناوچەکانی عێراق. نێتۆرکی ئاسیاسێڵ لە سەدا 99.06ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت، کە ئەمەش وایکردووە گەورەترین نێتۆرکی ناوخۆیی (هەرێمی) بێت لە هەموو عێراق لەناو دوو کۆمپانیای دیکەی مۆبایل. لە بەرواری مانگی یەکی 2015، ئاسیاسێڵ، شانازی بەووە دەکات، توانیویەتی باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بێت کە بەرزترین کوالیتی ئینتەرنێتی پیشکەشکردووە لە عێراق.
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ئەم لینکە بکەن: www.asiacell.com
ئاسیاسێڵ تیلیکۆمینیکەیشن PJSC ، بەشی پەیوەندیە گشتیەکان: [email protected]