ئابووری
له سلێمانى كێشه‌ى غاز دروستنه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سلێمانى هیچ گرفتێكى كه‌مى غازى ماڵان دروستنه‌بووه و غازفرۆشێكیش ده‌ڵێت، رۆژانه غازى پێویست ده‌درێته بریكاره‌كان و دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییان ده‌كرێت.
فاروق جه‌میل، بریكارى غاز به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سلێمانى هیچ كێشه‌یه‌كى كه‌مى غاز رووینه‌داوه و رۆژانه بڕى پێویست ده‌درێته كارگه‌كان و دواتریش دابه‌شى سه‌ر بریكاره‌كان ده‌كرێت".
وتیشى "ئه‌و غازه‌ى ده‌درێته بریكاره‌كان، دابه‌شى سه‌ر هاوڵاتییان ده‌كرێت و ئۆتۆمبێله‌كانیش به كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانى شار ده‌سوڕێنه‌وه و هه‌ر كه‌س غازى پێویست بێت به‌بێ گرفت به‌ده‌ستیان ده‌گات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نرخى یه‌ك بتڵى غاز 8500 دیاریكراوه، پێویسته غازفرۆش و بریكاره‌كان پێوه‌ى پابه‌ندبن".
ع
بیروڕا


