ئابووری

هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكرابوو

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو، نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌رێگه‌ى سۆمۆوه‌ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كرێت، له‌ ئێستا زیاتر له‌ پێنج ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده‌كراوه‌.

كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند "تا ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان رادەستی سۆمۆ كردووە".

وتیشى "ژێرخانی كارەبای هەرێمی كوردستان توانای بەرهەمهێنانی 8,200 مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی كار ناكات، هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە هەندێك لە وێستگەكان كارۆئاویی وەك وێستگەی دوكان كە تواناكەی 400 مێگاواتە، بەڵام بەردەوام ئەوەندە بەرهەم ناهێنێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تائێستە نزیكەی 55%ـی هاوبەشانی كارەبا، كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە".


Qaiwan
Qaiwan