کوردستانی
پارتى ده‌یه‌وێت موزایه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵكى كه‌ركوك بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، شاره‌كه‌ى به‌جێهێشت و له دوو ساڵى رابردوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هیچ له ئازارى كه‌ركوكییه‌كان ناگات، ده‌یه‌وێت موزایه‌ده به‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌و شاره بكات.
به‌رپرسێكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كه‌ركوك پێى باش نه‌بوو ناوى بهێنرێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوو ته‌نها له دووره‌وه ته‌ماشاى كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانى كردووه و ئاگادارى ژیان و گوزه‌ران و دۆخى خه‌ڵكى كوردى شاره‌كه نه‌بووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌كێتی له رابردوو و ئێستا هیچكات شاره‌كه‌ى به‌جێنه‌هێشتووه و هه‌رده‌م له خه‌م و ئازارى خه‌ڵكى كه‌ركوك بووه و ئه‌وه‌شى سه‌لماندووه كه پارێزگار چۆن خزمه‌ت ده‌كات و چۆن له‌گه‌ڵ كه‌ركوكییه‌كان كار و خزمه‌ت ده‌كات له پێناو ژیانێكى باشتر".
باسى له‌وه‌شكرد "پارتى با قسه نه‌كات باشتره، چونكه هه‌مووان ده‌زانن یه‌كێتی چیكردووه و پارتیش ته‌نها ته‌ماشاكارێك بووه، هه‌مووكات یه‌كێتی له رۆژى هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامى هه‌مووانى داوه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا


