کوردستانی

جه‌میل بایك: نابێت هه‌سه‌ده‌ چه‌ك دابنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جه‌میل بایك: نابێت هه‌سه‌ده‌ چه‌ك دابنێت

مه‌ودا میدیا-

هاوسەرۆکی کۆنسەی سەرکردایەتیی پەکەکە "كه‌جه‌كه‌" هوشداریی دا کە داواکاریی هەندێک لایەنی سیاسی بۆ چەکدانانی هێزە کوردەکانی سوریا، بە مانای چاوپۆشی لە هەڕەشە راستەقینەکان لە دژی خەڵکی رۆژئاواى كوردستانه‌.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی كه‌جه‌كه‌ رایگه‌یاند "پرۆسه‌ى ئاشتیی لە تورکیا تایبەت بە ناوخۆی ئەو وڵاتەیە و ناکرێ دۆخی تایبەتی و مەترسیداری رۆژئاواى كوردستان بەو پێوانەیە هەڵسەنگێندرێت".

وتیشى "کاتێک تەحریرولشام هێرشی کردە سەر ناوچە درۆزییەکان، هەموو دەیانزانی کە قۆناغی دواتری ئەو گروپە رۆژئاواى كوردستان دەبێت و ئەگەر درۆزییەکان تەسلیم بایەن، ئاراستەی شەڕ خێرا بە لای رۆژئاوا هەڵدەگەڕا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خەڵکی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەو ساڵانەدا زیاتر لە 20 هەزار شەهیدی داوە کە نیوەی عەرەبن و بڕیاری چەکدانان لەو ناوچەیە، واتە بێ بەرگریی به‌ده‌سته‌وه‌دانى ئەو خەڵکەیە".

ع
Qaiwan
Qaiwan