کوردستانی
بودجەیەکی تایبەت بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابینکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد لە شاری سلێمانی.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیرانی 2021 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد لە شاری سلێمانی وەزیری تەندروستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دەنگۆی داخستن یان بەتایبەتکردنی نەخۆشخانەی هیوا دورە لەراستییەوە و حکومەت بڕیاریداوە لەدابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە بەردەوام بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە مانگانە نزیکەی ملیارێک دینار بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە و تالاسیما تەرخان بکات کە زۆرینەی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەبێت لە شاری سلێمانی".

س.س
بیروڕا