کوردستانی
سلێمانی..یەکەمین دیداری گۆڕان بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ یەکەمین دیداری بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد بۆ هەڵسەنگاندنی چەند پرسێکی تایبەت بە بزوتنەوەکە و تاوەکو ئێستاش دیدارەکە بەردەوامە.
دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە گردی زەرگەتە یەکەمین دیداری بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدرێت و بەیانی ئەمڕۆ دیدارەکە دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە".
سەبارەت بەو پرسانەی لە دیدارەکەدا تاوتوێ دەکرێت وتی "دیدارەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پرد دەبێت و تاوتوێی بنەما فکرییەکانی گۆڕان دەکرێت لە چوار پانێڵدا، هەروەها لەچوارچێوەی پانێڵەکاندا باس لە پرسی بەشداری کردنی ژنان و گەنجان دەکرێت لە ناو بزوتنەوەکەدا".
دلێر عەبدولخالق ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵسەنگاندن بۆ کاری پێشووی گۆڕان و تێڕوانینی نوێ بۆ داهاتووی کاری سیاسی حزبەکە دەکرێت، هەرورەها گفتوگۆ لەسەر چەند راسپاردەیەک دەکرێت و ئەو راسپاردانە ئاراستەی خانەی رابەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی دەکرێن بۆ ئەوەی لە داڕشتنی کاری گۆڕان پەیڕەوبکرێن".