جیهانی

سەرۆکی روسیا هاوڵاتییەکانی لە چین دەهێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی روسیا هاوڵاتییەکانی لە چین دەهێنێتەوە
مەودا میدیا-

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایدەگەینێت له‌سه‌ر فه‌رمانی  سەرۆکی روسیا دەستکراوە بە هێنانەوەی هاوڵاتییه‌ روسیەكان كه‌ ئێستا له‌چینن ئاماژەی بەوەشکردووە لە روسیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە.

دیمتری پیسكۆف, وته‌بێژی كرملین رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ شەممە له‌سه‌ر فه‌رمانی ڤیلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا، فرۆكه‌ ئاسمانیه‌كانی روسیا ده‌ستیان به هێنانەوەی هاوڵاتییه‌ روسیەكان کرد كه‌ ئێستا له‌چینن".

وتیشی "ڤیلادیمێر پوتن فه‌رمانی به‌هێزی فرۆكه‌وانی ئاسمانی كردوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیه‌ روسیانه‌ی له‌ وڵاتی چینن بیانهێنێتەوە بۆئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبن".

باسی لەوەشکرد "ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی روسیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە".

 ئەمەش لەکاتێکدایە, دەزگای ته‌ندروستی چین رایگەیاندووە,بەهـۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتر لە 12 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و تائێستاش بەردەوامی هەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان