ئابووری

نرخی نەوت ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25ی حوزەیرانی 2021 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانی بەسەردا هات و زیاتر بەرزبووە، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت زیاتریش بەرزبێتەوە.
 
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بۆ 76 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە، هاوكات نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 74 دۆلار و 03 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
جێگای ئاماژەیە، بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمەریکاوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب