کوردستانی

وتەبێژی حکومەت: مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حکومەت: مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەین
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایکرد "بە لێبڕینی %21  دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەتەکان دەستی پێکردووە و مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەین، ئەرکی پێشینەی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە و بەردەوام دەبین لەسەری".

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە و بەردەوامی لێبڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "بێگومان لە کەمترین کاتدا مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکەین، لەئێستادا دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکردووە و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت بە لێبڕینی %21".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک حکومەتی هەرێم پلانمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتییان، هەروەها دابینکردن و دابەشکردنی مووچە ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە و بەردەوام دەبین لەسەری، دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە وەک مانگی رابردوو هیچ کێشەیەکی دواکەوتنی بۆ دروست نابێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan