کوردستانی

وەزیری تەندروستی هۆشداری مەترسیدار دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی هۆشداری مەترسیدار دەدات
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری مەترسی دەداتە هاوڵاتییان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاشکرایکرد شەپۆلی سێهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی جیهاندا سەر هەڵدەدات، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ی حوزەیرانی 2021 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكاری باشمان كرد و رێکاری باش گیراوەتەبەر، ئێمە بە دوو شەپۆلدا تێپەڕین و ژمارەی تووشبوانیش خەریكە جێگیر دەبێت، بەڵام هۆشداری دەدەینە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

ئاماژەی بەوەشکرد "كۆرنا لە جیهان تەواو نەبووە و وڵاتانی جیهان و تەندروستیی عیراقیش هۆشداری شەپۆلی سێهەمیان داوە، هەر بۆیە ئێمە لە حاڵەتی ئامادەباشیداین، بەڵام ئەم دۆخە پێویستی بە هاوکاری هەمووانە و دەبێت هەمووان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە، هاوکات دەبێت بەکارهێنانی ڤاکسین چالاکتر بکەین".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan