کوردستانی
حکومەت و پەرلەمان سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد "پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەند پرسێک کۆدەبنەوە بەتایبەتی کورتهێنانی مووچە و خاڵە سنوورییەکان و جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی و داهاتی نەوت و ناوخۆ، کۆبوونەوەکە شەش تەوەری جیاواز لە خۆدەگرێت، هاوکات بابەتی درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار ساڵ تاوتوێ دەکرێت".
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی رۆژی دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 دیاری ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە شەش تەوەری گرنگ کۆدەبنەوە، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاساکانی هەموواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هەموواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای رەسمی پولی عیراق دەکرێت، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داهات و کەموکوڕی خاڵە سنوورییەکان و جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی و داهاتی نەوت و ناوخۆ دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بابەتی درێژکردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانە بۆ ماوەی چوار ساڵ، کە ئەوەش لە رۆژی تەواوبوونی خولی یەکەمییەوە دەستپێدەکات".

پ.ح
بیروڕا